پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

لەگەڵ پێدانی مەرەخەسی بە ئەفشار فەتحی دژایەتی دەکرێت

بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی سنە، لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی “ئەفشار فەتحی”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، دژایەتییان کردووە.

ئەو چالاکە مەدەنییە لە ماوەی زیندانیبوونیدا، داوای مەرەخەسیی کردووە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی سنە، دژایەتییان لەگەڵ داواکارییەکەی کردووە.

ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر، ئەفشار فەتحی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا.

مانگی خەرمانانی ٩٨، ناوبراو لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی”، بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ئەفشار فەتحی، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستۆنیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئیسلامیی ئێران”، بە ٥ساڵ زیندانیی تەعزیری و هەروەها بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی”، بە ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری، مەحکووم کرابوو.

ئەو چالاکە مەدەنییە، لە دادگای پێداچوونەوەی سنە، لە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئێران”، بێتاوان ناسرابوو و حوکمی ١ ساڵ زیندانیی ناوبراو بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی”، پشتڕاست کرابووەوە.

ناوبراو نێوەڕاستی مانگی ڕەشەمەی ٩٧، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئیسلامیی ئێران” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا و ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٩٨، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …