ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲۳ی ڕێبەندان کۆڵبەرێک بە ناوی ئارام جاتن خەڵکی کانی سانان سەر بە شاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەورامان لە بەرزاییەکانی شاخی تەتە کەوتووەتە خوارەوە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانە شاری مەریوان کراوە.
جێگایی ئاماژەیە، سالانە بە هۆیی نەبوونی کار و داهات خەلکی کوردستان بە ناچاری ڕوو لە پیشەی کۆڵبەری دەکەن، کە لەم پیشەیەدا بە هۆیی تەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران، مینە چێندراوەکانی ڕژێم یا بە هۆی کەوتنەخوارە و سرما، دەیان کۆڵبەری زەحمەتکێش گیانیان لەدەست دەدەن یان بریندار ئەبن.