چوار شه‌ممه‌ 31 ئایار 2023

کاسبکارێکی خەڵکی سەڵماس بەهۆی تەقەی هێزەکانی رژیمی ئێران کوژرا

رۆژی دووشەممە ۲۰ی ڕێبەندان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی “بێهزاد هاشمی ئەسڵ”، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی “بهیک” سەر بە سەڵماس کە ھاوسەر و سێ منداڵی ھەبوو، بەهۆی ڕاودوونان و تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران، گیانی لەدەست دا.

ئەو ھێزگەلە لە ڕێگای سەڵماس بۆ خۆی،  بە گومانی هەڵگرنی شتومەکی قاچاخ، بە دوای ماشینی ئەو هاووڵاتییە دەکەون و دواتر تەقەی لێ دەکەن.

ھێزەکانی رژیم لە ڕاودوونانی ئۆتۆمبیلی بێهزاد، تەگەرەکانی ماشینەکەی دەکەنە ئامانجی گولـلە کە دەبێتە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەکەی و دواتریش گیانلەدەستدانی خۆی.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …