چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

ژنە چالاکێکی خەڵکی سنە چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

فەرانەک جەمشیدی، چالاکی ژینگەیی و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، خەڵکی سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی”، بە چوار ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

دادگا ئەو چالاکە ژینگەییەی بە “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، تۆمەتبار کردووە.

کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەو ئەندامەی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندان، لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوە چووە و سەپاندنی ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیرییەکەی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندان، بە پارێزەری دۆسیەکەی ڕاگەیندراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، فەرانەک جەمشیدی پاش ١٣٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

ئەو ئەندامەی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، بۆ ماوەی سێ مانگ و ١١ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیرابوو و پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە بۆ بەندی ژنان لە  زیندانی سنە ڕاگوێزرابوو.

ئەو چالاکە ژینگەییە لە ماوەی دەستگیرکرانیدا، لە “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی” بێبەری کرابوو و هەروەها بڕیاری دڕێژکردنەوەی دەستگیر کردنەکەی بۆ ٥ جار درێژ کرابووەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، ئەو چالاکە ژینگەییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتیییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو چالاکە کوردە و پاش پشکنینی ماڵەکەیان، هێندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان وەک کامپیۆتێر و موبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردبوو.

“فەرانەک جەمشیدی” پاییزی ساڵی ٩٧، چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بانگهێشت کرا و سەبارەت بە چالاکییەکانی خۆی و هاوژینەکەی “ئارمین ئیسپرلوس” کە لەو کاتەدا دەستگیر کرابوو، لێپرسینەوەیان لێ کردبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …