بریندار کردنی کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنوری مەریوان

ئێوارەی دوێنێ ڕۆژی دووشەممە ۱۳ی ڕێبەندان ۱۳۹۹، هێزەکانی رژیمی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری مەریوان تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە، کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی هادی رەزایی بە خەستی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کراوه.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە، ھەر بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە ١٣ی رێبەندانیش، کۆڵبەرێک لە سنووری شاری بانە لە لایەن ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستدا.

شوناسی ئەو کۆڵبەرە ھاشم حسەینی کوڕی عوسمان و خەڵکی ئاوایی مەنجیلان سەر بە شاری بانە بووە و لە سنووری ھەنگەژاڵ بە شێوەیەکی جینایەتکارانە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …