چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ھاووڵاتیەکی دیکە لە شاری شنۆ دەستگیر کرا

شاڵاوی گرتن و زیندانی کردنی ھاووڵاتیانی کورد لە شارەکانی کوردستان لە لایەن رژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە راوەستانی بۆ نیە و ھاووڵاتیەکی دیکەی کورد بەم ھۆیەوە لە شاری شنۆ دەستگیر کرا.

شوناسی ئەم ھاووڵاتیە کوردە عەزیز قادرتاج خەڵکی ئاوایی نەرزیوە سەر بە شاری شنۆ راگەیەندراوە.

ھۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی راگیرانی ئەم ھاووڵاتیە تا ئێستا نادیارە.

شایانی باسە، شەپۆلێکی نوێ و بەرین لە گرتن، دادگایی کردن و زیندانی کردنی ھاووڵاتیانی کورد لە لایەن کوماری ئیسلامیەوە دەستی پێ کردووە کە تەنیا لە ماوەی ٣٢ رۆژدا زیاتر لە ١٣١ کەسی تێوە گلاوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …