شەش ھاووڵاتیی دیکە لە شنۆ دەستگیر کران

لە درێژەی رەوتی رەشبگیریی ھاووڵاتیان لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان، چوار کەسی دیکە لە شنۆ دەستگیر کران.

سەر لە بەیانیی دوێنێ هەینی ١٠ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتیەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانب لە شاری شنۆ چوار هاووڵاتییان بە ناوەکانی ”غەفوور ئەسپەندار“ خەڵکی گوندی ”عەلیاوا“، ”سەید لوقمان تاهیری“ خەڵکی گوندی ”پیرۆت ئاوا“، ”شۆڕش بەرهەم“ و ”جەماڵ نەهالی“ خەڵکی شنۆیان دەستگیر کردووە.

ئەو چوار هاووڵاتییە دوای دەستگیر کردنیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستگیر کردنی ئەو چوار کەسە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتیەکانەوە دراوەتە پاڵیان، نادیارە.

ھەروەھا رۆژی پێنجشەممە ٩ی رێبەندان، دوو ھاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی جوبرەئیل شەعبانی و جەماڵ قاسمی لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …