دەستگیر کردنی ھاووڵاتیەکی دیکە لە شنو

لە درێژەی دەستگیر کردنی ھاووڵاتیانی کورد لە شارەکانی کوردستان، چاگاکێکی ژینگەپارێز لە شاری شنۆ دەستگیر کرا.

ئێوارەی دوێنێ ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندان، جەماڵ قاسمی لە چالاکانی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “ژینکۆ” لە شنۆ لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتیەکان لە شەودا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتییە کوردە و پاش دەستگیر کرانی گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستگیر کردنی جەماڵی قاسمی و ئەو تۆمەتانەی لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە ڕووبەڕووی کراونەتەوە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …