رۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندان، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “ئەرەستوو مەلاڕەحیمی”، خەڵکی مەهاباد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەستگیر کراوە.
ئەو چالاکە مەدەنییە، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کراوە.
هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەرەستوو مەلاڕەحیمیی بە ھۆی چالاکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگهێشت و دەسبەسەریان کردووە.
ئەو چالاکە مەدەنییە، لە ناوەندی یاریدەدەرانی مەهاباد و کەمپەینە خەڵکییەکان لەو شارەدا، لە یارمەتیدان بۆ خەڵکی لافاولێدراوی لوڕستان و هەروەها بوومەلەرزەلێدراوانی کۆتۆل و سەرپێڵ زەھاو ڕۆڵی کارا و چالاکی گێڕا بوو.