لە درێژە شەپۆلی رەشبگیریی ھاووڵاتیانی کورد لە لایەن رژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ھاووڵاتیەکی دیکە خەڵکی سنە دەستگیر کرا.
ئەو ھاووڵاتیە کوردە ناوی سەردار شەریفی و خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر سەر بە شاری سنەیە کە لە شاری مەریوان دەستگیر و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
شایانی باسە، لە ماوەی یەک مانگی رابردوو زیاتر لە ١١٠ ھاووڵاتیی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر کراون یا بەرەورووی حوکمی ناعادڵانەوە بوونەتەوە.