هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە سێ ساڵ زیندان حوکم درا

رۆژی شەممە ۲۷ی بەفرانبار، دادگای ئینقلابی سنە، حوکمی سێ ساڵ زیندانی تەعزیریی بە سەر هاووڵاتییەک بە ناوی ” زانا کەسرایی”، تەمەن ۲٨ ساڵ، کوڕی هیوا و خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان، سەپاند.

دادگای رژیم ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئیسلامیی ئێران”، بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کردووە و ناوبراو لە تۆمەتی “تەبلیغ دژی رژیم” بێتاوان ناسراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە حوکمی دادگای سەرەتایی ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و دۆسیەکەی بۆ پێداچوونەوە، ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی سنە کراوە.

زانا کەسرایی، ڕۆژی یەکشەممە ۲۹ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەستگیر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەتییەکان لە شاری سنە کرابوو.

ناوبراو پاش ۲۲ ڕۆژ لە دەستگیر کران و تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …