لە درێژی رەشبگیریی ھاووڵاتیانی کورد لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان، لە شاری بۆکان لانیکەم ١١ هاووڵاتی دیکە لەم شارە دەستگیر کراون.
رۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، ھێزەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران هێرشیان بردووەتە سەر گوندی لەگز و عەباساوا سەر بە شاری بۆکان و لانیکەم ١١ هاووڵاتیان دەستگیر کردووە بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
ناسنامەی ئەو کەسانە بریتین لە: ١-ڕەشید ئەحمەدی ٢- محەممەد ئەمین ئەحمەدی ٣- ڕەزا زەندی ٤- فەرهاد زەندی ٥- حوسەین ڕەسووڵپور ٦- ئەیوب ڕەسووڵپور ٧- حامد ڕەسووڵپور ٨- سەلاحەدین حاجی ڕەسووڵپور٩- محەمەد زەندی ١٠- سیروان محەمەدپور ١١- زانکۆ محەمەدپور
جێگای ئاماژەیە، ھەر ئەو رۆژە ٨ هاووڵاتیی دیکە لە شاری بۆکان بە ناوەکانی ڕۆژین محەممەدپور، فەریبا ئەحمەدی، حوسەین مێهرەبان، هێرش رەسووڵپور، فواد محەمەدپور، قادر رەسووڵپور، محمەمەد حاجی رەسووڵپور، عەل زولفی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستگیرکراون.