سێ ھاوڵاتیی دیکە لە بۆکان دەستگیر کران

سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “قادر ڕەسووڵپوور”، “عەلی زولفی”و “محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور”، خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران هێرشیان کردە سەر گوندی “ئاڵی کەند” سەر بە بۆکان و “قادر ڕەسووڵپوور”یان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کرد.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، زیندانیی سیاسیی ساڵەکانی ٦٠ی هەتاوییە و بۆ ماوەی ٦ ساڵ لە زینداندا بووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەستگیر کردنی قادر ڕەسووڵپوور، شووشەی دەرکە و پەنجەرەی ماڵی ناوبراویان شکاندووە.

لە لایەکی دیکەوە شەوی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، لە درێژەی دەستگیرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە بۆکان، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “عەلی زولفی”، دانیشتووی شارەکی فەرهەنگییانی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و نابراویان دەستگیر کردووە و شووشەی دەرکە و پەنجەرەی ماڵەکەیان شکاندووە.

ھەر ئەو شەوە، “محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور”، لە شوێنی کارەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەستگیر کردنی ئەو هاووڵاتییە، هەندێک کەرەستەیی کەسیی ناوبراویان وەکوو کامپیوتێر، مۆبایل و هەروەها فیلمی کامێرای چاوەدێریی شوێنی کارەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

شایانی باسە لەم دوو ھەفتەیەدا، نزیک بە ٤٥ ھاووڵاتیی کورد لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان لە لایەن ھێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …