سێ شه‌ممه‌ 28 ئازار 2023

سێ ھاووڵاتیی لە پێرانشار دەستگیر کران

رۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەسووڵ لاوازە”، کوڕی محەممەد و خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیم، هیرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کردووە.

هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنی “ڕەسووڵ لاوازە”، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر گوندی “کانی بوداغ” سەر بە پیرانشار و دوو کەس لە دانیشتوانی ئەو گوندەیان، بە ناوەکانی “کەریم خەلیفانی”، کوڕی سلێمان و “حیسامەدین خزری”، کوڕی ڕەسووڵ بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کردووە.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە، لە ماوەی دو حەوتووی رابردوو نزیک بە ٤٠ چالاکی مەدەنی و خوێندکار و ھاووڵاتیی ئاسایی لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بە دەستی رژیمی ئێران دەستگیر کراون و ھەتا ئێستاش ھۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی راگیرانیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …