چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ھێزەکانی رژیم

کاسبکارێکی خەڵکی شاری بانە، بە ھۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە ئوتۆمبێلەکەی کوژرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار، هێزەکانی سپای پاسداران لە سێ ڕێیانی “بوویین”ی بانە، تەقایان لە ئوتۆمبێلی کاسبکارێک ناوی “یوسف فەتاحزادە” کوڕی مەحموود، تەمەنی ٣٧ ساڵە و خەڵکی بانە کرد و دەستبەجێ کوشتیان.

لە کاتێکدا کە یوسف لە گوندی “خۆریاوا” دەگەڕایەوە، هێزەکانی سپای پاسداران بە بێ ئاگادار کردنەوە و هۆشداری، بە تۆمەتی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ، ئوتۆمبێلی ناوبراویان داوەتە بەر گوللـە و کوشتوویانە، ئەمەش لە کاتێکدابوو کە ئوتۆمبێلی ناوبراو هیچ بارێکی هەڵنەگرتبوو.

یۆسف فەتاحزادە ژنی بووە و باوکی دوو مناڵ بووە و تەرمەکەی ئێستا گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددینی ئەییوبی لە بانە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …