ئەنستیتوی هۆکارە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستی(EHI) خەڵاتێکی بەناو “ڕۆزنبلێس”ی ھەیە کە بۆ کەسانێک کە پرۆفیسۆری یاریدەرن و لەسەر کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا تۆیژینەوەیان هەیە بۆ یەک تا دوو پڕۆژەیان٠٠٠ ٥٠٠ دۆلار دابین دەکات.
خەڵاتی ڕۆزنبلێسی ساڵی٢٠٢٠ بە سێ کەس بە ناوەکانی “هێرش ئەمینی، جۆزێف ئانتونێلی و ڕافائێل ئارکو” دەدرێت.
هێرش ئەمینی پڕۆفیسۆری یاریدەری بەشی تەندروستی گشتی زانکۆی کۆپێنهاگ پایتەختی وڵاتی دانمارکە، کە لەسەر گشتگیرناسی(ئیمپیدیمیولوژی) ژینگە تۆژینەوە دەکات. ئەم خەڵاتە بە بۆنەی پڕۆژەی تەنۆلکەگەلی زۆر وردی کۆپێنهاگ و تەندروستی بەخشراوە.
ئامانجی ئەم تۆیژینەوەیە ئەوەیە کە تێبگەن بەرکەوتن و کاردانەوەی درێژخایەنی ئەم تەنۆلکە زۆر وردانە لەسەر چەند جۆری مردن و نەخۆشیی چۆن کاریگەری دادەنێت.
ئەم تۆژینەوە لە سەر ٦٥٠٠٠٠ هاووڵاتی دانمارکی کراوە.