برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی دیکە له‌ سنووری نه‌وسوود

کۆڵبەرێکی خەڵکی شرکان سەر بە پاوه بە ناوی “ئامانج” تەمەن ۲۷ ساڵ، شەوی ڕابردوو شەممە لەسەر یەکسەممە ٢٨ی بەفرانبار، بە تەقەی ڕاسته‌وخۆی هێزەكانی ڕژیمی ئسلامیی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

ناوبراو بە بێ ئەوەی پێشت ئاگادار بکرێتەوە لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە تەقەی لێکراوە و بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک ناوەندە دەرمانیەکانی شاری جوانڕۆ كراوه‌.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوە یەک حەوتووی ڕابردوو دا تەنیا لە سنووری نەوسوود زیاتر لە ۷ کۆڵبەر بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …