گیانلەدەستدانی لاوێکی خەڵکی روانسەر بە ھۆی خۆکوژیەوە

لاوێکی خەڵکی روانسەر بە ھۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی داوەتە خۆکوژیی و بەم ھۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی مانگی بەفرانبار، لاوێکی خەڵکی ئاوایی شوانکارە سەر بە شاری روانسەر بە ھاوی پەیمان بێھلوولی تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی فەرامەرز بێھلوولی بە ھۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆکوژیی لە رێگای خواردنی حەب و بەم ھۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو لاوە کوردە کەسێکی کاسب بووە و لە سەر جەرسەقیل سەرقاڵی کار کردن بووە.

شایانی باسە، بە ھۆی گرفت و تەنگەژەکانی ژیان بە ھۆی سیاسەتە دژە مرۆییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران و دابەزینی ئاستی ھیوای کۆمەڵانی خەڵک بە ژیان، کەمتر رۆژێک ھەیە لە رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران ھەواڵی خۆکوژیی کەسێک بڵاو نەبێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …