چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

ھاووڵاتیەکی خەڵکی کرماشان بە ھۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستدا

ھاووڵاتیەکی خەڵکی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان پاش دەستگیر کرانی، بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهیی کرماشان، رەوانەی بەشی کۆما کرا و بەھۆی کاریی بوونی لێدانەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەهمەن عوقابی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی چەقاجەنگای شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان کە ماوەیەک لەمەوبەر بە هۆی لێدان و ئەشكەنجەی هێزەکانی ئاگاهیی کرماشانەوە رەوانەی بەشی کۆما کرابوو، لە نەخۆشخانەی خومەینیی لە کرماشان گیانی لەدەستدا.

پێشتر هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی بە بنەماڵەی ناوبراویان راگەیاندبوو کە، کوڕەکەیان بە هۆی خواردنی حەبی ترامادۆڵ چووتە بەشی کۆما، بەڵام بنەماڵەی بەهمەن عوقابی دەڵێن: بەھمەن تەنانەت سیگاریشی نەدەکێشا.

عێزەتووڵلا عوقابی، باوکی بەهمەن، سکاڵای دژی هێزەکانی ئاگاهی تۆمار کردووە، بەڵام بە کردەوە هیچ بەدواداچوونێک نەکراوە و داواکاری گشتیی کرماشانیش تەنیا داوای دۆسیەی نەخۆشخانەکەی کردووە و هیچ جۆرە لێکۆڵینەوەیەک لە ئەشکەنجەگەرەکان نەکراوە.

ئەو زیندانیە کوردە بە تۆمەتی کوشتنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک (هاوسەری پێشووی، مناڵەکەی و دایکی هاوسەری پێشووی) هەڵاتبوو و پاش ساڵێک لە شاری تاران دەستگیر کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …