یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ئازار 2023

دەستگیر کردنی ھاووڵاتیەکی دیکە لە سەوڵاوا

رۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەلمان ئەدوایی”، کوڕی “محەممەد” و خەڵکی گوندی “سلێن” لە ناوچەی هەورامانی سەر بە سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

دەوترێ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەستگیرمکردووە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی “سەلمان ئەدوایی” بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستگیر کردن و تۆمەتەکانی نابراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ئەکرەم ئەدوایی”، تەمەن ٣١ ساڵ و “سیامەک ئەدوایی”، تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی “سلێن” سەر بە “سەوڵاوا”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمەوە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

شایانی باسە، لە ماوەی یەک ھەفتەی رابردوودا زیاتر لە ٢٥ چالاکی مەدەنی و خوێندکاری کورد بە دەستی ھێزەکانی رژیم بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگە دەستگیر کراون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …