ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲٥ی بەفرانبار کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی نروێ سەر بە نەوسوود بە ناوی “ئاریا خالیدی”، بە تەقەی ڕاستهوخۆی هێزەكانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
شایانی باسه، ناوبراو بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە تەقەی لێکراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری کرماشان كراوه.
لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا تەنیا لە سنووری نەوسوود زیاتر لە پێنج کۆڵبەر بریندار کراون.