چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئاکامی دادگای ٣ چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان پێیان راگەیندرا

“فەریدە وەیسی” و “سیروس عەباسی” لە لایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، بە دوو ساڵ زیندانیی ھەڵپەسێردراو مەحکووم کران و “ئازاد عەباسی” لە تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی بێتاوان ناسرا.

“سیروس عەباسی” لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: “دادگای ئینقلابی سنە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تەواو “ئازاد”یان بە بێتاوان ناساند و من و فەریدەش هەر کامەمان بە ساڵێک زیندانیی ھەڵپەسێردراو بۆ ماوەی سێ ساڵ بەهۆی پیاسە کردن و هەڵگرتنەوەی فیلم لە وتنی “نە” بە حوکمی ئێعدامی “ڕامین حوسێن‌پەناهی” و وەڕێخستنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شاری دێولان، سەبارەت بە دژایەتی بەرانبەر بە هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و هەروەها بەشداری لە کۆبوونەوە لە بەردەم دادگوستەریی سنە، سەبارەت بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەستگیرکردنی “زارا محەممەدی”، مامۆستای زمانی کوردی مەحکووم کراوین و لە باقی تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی دیکە بێتاوان ناسراوین”.

ئەو حوکمانە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، بەو سێ چالاکە مەدەنییەی خەڵکی “دێولان”، ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانبار، “فەریدە وەیسی” و “سیروس عەباسی” پاش دەرکرانی حوکمی دەستگیر کردنیان، بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی دادگا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەستگیر و بۆ لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری “سنە”، ڕاگوێزرابوون.

لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” پاش ئامادەنەبوونی ئەو دوو چالاکە مەدەنییە لە کۆبوونەوەی دادگا، حوکمی دەستگیرکردنی ئەوانی دەرکردبوو.

پاش ئامادەنەبوونی ئەو دوو چالاکە مەدەنییە لە دادگا، لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، دو بانگهێشتانامەی دیکەی بۆ ئامادەبوونی ناوبراوان لە دادگا ناردبوو.

ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەر، “فەریدە وەیسی” و “سیروس عەباسی” لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، داوای بەرێوەچوونی دادگاییکردنی ئاشکرا و دادپەروەرانەیان کردبوو.

ئەو دوو چالاکە مەدەنییە ڕایانگەیاندبوو کە لە یەکەمین کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەیان لە دادگا، مافی دادکۆکیکردنیان لێ ئەستێندرابوو.

هەروەها ڕایانگەیاندبوو کە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، دانپێنانی زۆرەملێیان لێ وەرگرتوون و لە بەرانبەر کامێرا ناچار بە دانپێدانان بوون.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی دۆسییەی “سیروس عەباسی، فەریدە وەیسی و ئازاد عەباسی”، سێ چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری “دێولان”، لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “سەعیدی” بەڕێوەچوو.

دادگای ئینقلابی شاری سنە، ئەو سێ چالاکە مەدەنییەی بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی رژیم، هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و هاندانی بیروڕای گشتی” تاوانبار کردووە.

کۆبوونەوەی دادگاییکردنی دۆسیەی ئەو سێ چالاکە مەدەنییە بەهۆی زۆربوونی تۆمەتەکان، بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانباری٩٨، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ناوەندەی پەروەردەیی “زانست” و “سیرووس عەباسی” و “فەریدە وەیسیـ”ـیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کرد.

پاش دەستگیرکردنی “سیرووس عەباسی” و “فەریدە”ی هاوژینی لە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، “ئازاد عەباسی” لە کاتی بەدواداچوون بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی براکەی و هاوژینەکەی، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی “دێولان” لەگەڵ هەڵسوکەوتی نەشیاوی مەئموورانی ئیتلاعات بەرەڕوو بووەوە و دەستگیر کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ٩٨، “سیرووس عەباسی”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان، بە بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتنگە ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ٩٨، “فەریدە وەیسی”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان کە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەمەی ٩٨، سەبارەت ناڕوونیی چارەنووسی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسلاح و تەربیەتی سنە، دەستی دابووە مانگرتن، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

“ئازاد عەباسی” ڕۆژی ١٧ی ڕەشەمەی ٩٨، پاش تەواوکردنی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …