ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی بەفرانباری ۱۳۹۹ی ھەتاویی، کۆڵبەرێک بە ناوی رەزا خەڵکی سەلاس و باوەجانی بە ھۆی تەقەی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار بووە و ھەروەھا کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی عەبدولکەریم محەممەدی خەڵکی ئاوایی پشت کۆڕ سەر بە سەلاس و باوەجانی لە بەرزایەکانی سنووری نەوسوود کەوتۆتە خوارەوە و بەم هۆیەوە بە خستی بریندار بووە.
شایانی باسە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دا ئەوە دووەمین حاڵەتی کەوتنە خوارەی کۆلبەران لە بەرزایەکانی نەوسوود تۆمار کراوە.