دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

سێ زیندانیی بەلووچ ئێعدام کران

دوێنێ یەکشەممە ٧ی بەفرانبار، سێ زیندانیی بەلووچ کە یەکێکیان سیاسی بە ناوەکانی “عەبدولحەمەید میربورهان”، “مێهرەبان بەراهوویی” و “خوداداد نۆهتانی” لە سێدارە دران.

عەبدولحەمەید میربورهان زەهی ئەو زیندانییە سیاسییە بەلووچە بوو کە، رۆژی رابردوو لە لایەن ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە ئێعدام کرا.

ئەو دوو زیندانیە بەلووچەکەی دیکە تۆمەتی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان خرابووە پاڵیان. ئەمە لەکاتێکدایە کە کەسوکارەکەی پێشتر ڕایانگەیاندبوو مێهرەبان شۆفیڕی تاکسی بووە و کەسێک بێ ئاگاداری ئەو، مادەی هۆشبەری لەناو تاکسییەکەیدا جاسازی کردووە. خوداداد نۆهتانیش لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا ئێعدام کراوە.

لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە بەلووچە لەکاتێکدایە کە ڕژیمی ئیسلامی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو لەسێدارەدانی تۆمەتبارانی دۆسیەکانی مادە هۆشبەرەکانی ڕاگرتووە.

ڕژیمی ئێران لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا تەنیا لە ناوچەی سیستان و بەلووچستان شەش زیندانیی بەلووچی ئێعدام کردووە..

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …