پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

یاسین کەنعانی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا

یاسین کەنعانی لە زیندانی سەقز ئازاد کر

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی سەرماوەز، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی “یاسین کەنعانی” خەڵکی شاری سەقز، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی، لە زیندانی ئەو شارە کرا.

یاسین کەنعانی پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی بەخشنامەیەک کە لەلایەن هێزی قەزاییە دەرکرابوو، بە دانانی بارمتە ئیزنی مەرەخەسی پێدرا.

یاسین کەنعانی کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧، لە کاتی گەڕانەوە لە شاری تاران بۆ شاری سەقز، لەگەڵ “ئاسو ڕەمەزان‌زادە” بە تۆمەتی “لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی خاکەلێوەی ٩٨، “یاسین کەنعانی” پاش دوو مانگ دەسبەسەری، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە ٢٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …