پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

پشتیوان ئەفسەر بە دانانی بارمتە مەرەخەسی وەرگرت

رۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەز، یەکێک لە دەستگیرکراوانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، بە ناوی “پشتیوان ئەفسەر” خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان، بە دانانی بارمتە مەرەخەسی وەرگرت.

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، ئەو هاووڵاتییە کوردە بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاری سنە کرا و دواتر بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، دەستگیر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا.

“پشتیوان ئەفسەر”، مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٨،  لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی سنە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیکستانیەکانی دژبەری رژیمی ئیسلامی ئێران”، بە ٩ ساڵ زیندانیی تەعزیریی مەحکووم و ئەو حوکمەش لە دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، بۆ پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیر و ڕۆژی شەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٩٨، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …