دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

فەرمان حەیدەرنژاد بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی سەوڵاوا ئازاد کرا

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا “فەرمان حەیدەرنژاد” تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی گوندی “دێوەزناو” سەر بە شاری سەوڵاوا، پاش مانگێک لە دەستگیر کردنی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە کە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی نەیاری رژیمی ئێران” دەستگیر کرابوو هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، لە ڕێگای پەیوەندیەکی تەلەفوونییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا کرا و پاش سەردانی بۆ ئەو ئیدارەیە، دەستگیر کرا.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …