حوکمی زیندانی دایە زەینەب ئیسماعیلی کەم کرایەوە

حوکمی ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری “زەینەب ئیسماعیلی” خەڵکی شاری دێولان پاش ناڕەزایەتی بە حوکمی غیابی دادگا، لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بۆ ساڵێک زیندانی ھەڵپەسێردراو کەم کرایەوە.

زەینەب ئیسماعیلی لە تۆمەتی “ئەندامییەت لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان” بێ‌تاوان دەرچووە و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی رژیمی ئیسلامی ئێران” بە ساڵێک زیندانیی ھەڵپەسێردراو مەحکووم کراوە.

ئەو حوکمە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز بەو هاووڵاتییە کوردە ڕاگەیەندراوە.

دایە “زەینەب ئیسماعیلی” بە شێوەی غیابی لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە،  بە تۆمەتی “ئەندامیەت لە یەکێک لە حیزبە کورستانیەکان” بە ٥ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی رژیمی ئیسلامی ئێران” بە ساڵێک زیندان، مەحکووم کرابوو.

ناوبراو بەهۆی دەسبەسەرداگرتنی موبایلەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، لە بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئاگادار نەبوو و بانگهێشتنامەکەی بە شێوەی پەیامەک لە ڕێگای موبایلەکەیەوە بۆ ڕەوانە کرابوو.

بنەماڵەی زەینەب ئیسماعیلی پاش ئاگاداربوون لە داسەپاندنی ئەو حوکمە، هەوڵی گرتنی پارێزەر و تۆمارکردنی سکاڵانامەیان دابوو.

پاش قەبووڵکردنی سکاڵانامەی زەینەب ئیسماعیلی، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەو هاووڵاتییە لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” بەڕێوە چوو.

دایە زەینەب ئیسماعیلی ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، لە شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیداری ئیتلاعاتی شاری سنە، کرابوو و ڕێکەوتی ٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، پاش مانگێک لە زیندانی کران بە دانانی بارمتە لە بەندی ژنانی کانوونی چاککردنەوە و پەروەردەی سنە، ئازاد کرابوو.

زەینەب ئیسماعیلی دایکی “محەممەد ئەمین ئەمیری” بە ناوی کۆدی ڕێکخراوەیی “هاورێ لەیلاخ” بوو کە ساڵی ٢٠١٤ لە کاتی شەڕ لەگەڵ ‌هێزەکانی داعش لە شاری کۆبانی گیانی بەخت کرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …