یه‌ك شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 2023

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی بانە لە سیستان و بەلووچستان + فیلم

کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری بانە کە، لە رووی ناچاری و لەبەر کابی رردن رووی لە ناوچەی سیستان و بەلووچستان کردبوو، بە ھۆی تەقەی ھێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی ھەتاویی، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری کافەچی شاری سەرباز سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دەستڕێژیان کردە سەر ئوتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی بانە بە ناوی “بێهزاد محەمەدی” بەو ھۆیە ناوبراو گیانی لەدەستدا.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەزیش، کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “سیامەک کەریمی” تەمەن ٣٠ ساڵ، لە جادەی فوومەن_سەبزەوار لە پارێزگای خۆراسان، بە دەستی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران کوژرا بوو.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …