چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

چەنگیز قەدەم‌خێر بۆ زیندانی ناوەندیی ئەهواز گواستراوەتەوە

چەنگیز قەدەم‌خێر، زیندانیی سیاسی خەڵکی شاری کامیاران، پاش ماوەیەک بێ سەروشوێن بوون دەرکەوت کە لە زیندانی مەسجێد سلێمانی خووزستان، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەهواز گواستراوەتەوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ڕایگەیاندووە کە لە زیندانی ناوەندیی ئەهوازدایە.

چەنگیز قەدەم‌خێر کە بە تاوانی “دژایەتی لەگەڵ ئەمنیەتی نەتەوەیی لە رێگای ئەندامیەت لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان” نەخۆشیی گورچیلەی هەیە و بارودۆخی تەندروستیی گشتیی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، نالەبارە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، لە زیندانی مەسجێد سلێمانی خووزستان، بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابووەوە.

مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، پزیشکی چارەسەری ئەو زیندانییە سیاسییە، ڕاگەیاندبووە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەرخانکردنی نەخۆشخانەکان بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناتوانن نەشتەرگەریی بۆ بکەن.

ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەشەمە ٩٨، چەنگیز قەدەم‌ خێر، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی کامیاران لە زیندانی مەسجێد سلێمانی خووزستان، پاش خوێنڕێژیی توندی گورچیلەی، لەسەر داوای پزیشکەکەی کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێنابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕەشەمە ٩٨، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشكی و دژایەتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران لەگەڵ “مەرەخەسی دەرمانی”، مانی گرتبوو.

گورچیلەی چەنگیز قەدەم‌ خێر لە ئەنجامی مانگرتنی لە خواردن تووشی خوێنڕێژیی ببوو کە پزیشکەکەی ئیزنی درێژەدان بە مانگرتنەکەی نەدا.

“چەنگیز قەدەم خێر”، تووشی نەخۆشیی گورچیلەیە و بارودۆخی تەندروستیی باشی نییە.

پێشتریش ئەو زیندانییە سیاسییە لە هەمبەر دەستێوەردانەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە بەڕێ نەکردنی بۆ مەرەخەسیی دەرمانی، دەستی دابووە مانگرتن.

“چەنگیز” خەڵكی كامیاران، مانگی جۆزەردانی ١٣٩٠ لە دەوروبەری سنە، لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستگیر كرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە لەلایەن دەزگای دادوەریی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی لە رێگای ئەندامیەت لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان” بە ٤٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی مەسجێد سلێمان لە پارێزگای خووزستان، مەحکووم کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …