دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران بریندار کران.
دوێنێ چوارشەممە ٥ی مانگینسەرماوەز، هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە یەکێک لە خاڵە سنووریەکانی شاری پەوە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.
شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرەی ئومید ڕەحیمی خەڵکی جوانڕۆ و ڕەزا یوسفی خەڵکی کامیاران راگەیەندراوە.