رۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی “واحید عەباسزادە” تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی “کەوپێچی خواروو” سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیاو بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاپێچیان کردووە.
سەرەڕای بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، خۆ دەبوێرن.
پیشەی واحید عەباسزادە جلوبەرگ دوورینە.
هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتەکان لە دژی ئەو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.