پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دوو ھاوڵاتیی لە سنە و کامیاران بە ٨ ساڵ زیندان حوکم دران

مورتزا حەق بەیان رۆژنامەوانی خەڵکی شاری سنە بە تاوانی بڵاوکردنەوەی زانیاریی و بە تۆمەتی ھەوڵدان دژی ئەمنیەتی وڵات، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

ھەروەھا خالید زەمانی هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی و بە تۆمەتی ئەندامیەت لە حزبێکی کوردستانی، سزای ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپاوە.

خالید زەمانی ئێوارەی چوارشەممە، ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی ھەتاویی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات شاری کامیاران دەستگیر و دوای پێنج مانگ زیندانی بوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …