پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

دایە زەینەب ئیسماعیلی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

دایە “زەینەب ئیسمەعیلی” خەڵکی شاری دێولان کە لە کۆتاییی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوودا دەستگیر کرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی سزای زیندانی بەسەردا سەپا.

دایە “زەینەب ئیسماعیلی”، تەمەن ٥٨ ساڵە، لە دادگای سەرەتایی و بە بێ ئەوەی خۆی لە دادگا ئامادە بێ، بە تۆمەتی ئەندامیەت لە حزبێکی کوردستان، سزای پێنج ساڵ زیندان و بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە لە دژی رژیم، سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپا.

ئەم سزایە لە کاتێکدا دەچووە کە ناوبراو لە ڕێگای کورتەنامەی مۆبایلەوە بۆ بەشدار بوونی لە دادگا بانگ کراوە و بە هۆی ئەوەی مۆبایلەکەی بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، لە کۆبوونەوەی دادگاکەی ئاگادار نەبوو، هەر بۆیەش دادگا بە بێ ئامادەبوونی تۆمەتبارەکە بڕیاری خۆی دەرکردووە.

بنەماڵەی دایە زەینەب، پاش ئاگادار بوون لە بڕیاری دادگا، بە دەستنیشان کردنی پارێزەر، داوای پێداچوونەوەیان تۆمار کردووە و ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی ھەتاویی، دادگای پێداچوومەوە لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی بەڕێوە چووە.

دایە زەینەب، دایکی “محەممەد ئەمین ئەمیری”یە کە ساڵی ٢٠١٤ لە ڕیزی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)دا، لە شاری کۆبانی و لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی داعش گیانی بەخت کرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …