هه‌ینی 18 حوزه‌یران 2021
ماڵەوە / کوردستان / دوو کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی رژیمی ئێران کوژران

دوو کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی رژیمی ئێران کوژران

ئەمڕۆ چوار شەممە ۲٨ی خەزەڵوەر ۱۳۹۹، هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسڵامی ئێران لە سنووری شنۆ تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “وەسیم فەردین زادە” خەلکی ئاوایی پیرۆتاوێ سەر بە شاری شنۆ و “هاکان مەحەمەدزادە” خەڵکی ناوچەی کۆسار سەر بە شاری سەڵماس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیمی کۆماری ئێسڵامی ئێران گیانیان بەخت کردووە.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە، ڕۆژی ڕابردوویش سێشەممە ۲۷ی خەزەڵوەری ۱۳۹٨، لە سنووری هەورامان کاسبکارێک بە ناوی “سەعدی رۆستەم زادە” بە تەقەی ڕاستەو خۆیی هێزەکانی رژیمی کۆماری ئێسڵامی ئێران گیانی بەخت کرد.

بابەتی هاوپۆل

ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران، ھاووڵاتییەکی خەڵکی پاوەیان دەسبەسەر کرد

ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران، ھاووڵاتییەکی خەڵکی پاوەیان دەسبەسەر کرد بە پێی ھەواڵەکان ئیمرۆ پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردان، …