جەلال رۆستەمی بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی لە کامیاران دەستگیر کرا

جەلال ڕوستەمی هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامیاران کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن دەزگای دادوەریی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستگیر کرا.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، جەلال ڕوستەمی خەڵکی شەری کامیاران بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٣٠ مانگەی حوکمەکەی دەستگیر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

جەلال ڕوستەمی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی رەشەممەی ساڵی ١٣٩٧ی ھەتاویی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕامسەر لە پارێزگای مازەندەران دەستگیر و دوای نزیک بە ٣ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حزبێکی کوردستانی حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی رژیم” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە بە سەرنجدان بە یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی ناوبراو شیاوی جێبەجێ کردن دەبوو.

ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ ٣٠ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …