چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سیرووس عەباسی و فەریدە ویسی بانگھێشتی دادگای سنە کران

سیرووس عەباسی و فەریدە وەیسی دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان بانگهێشتی لقی ١ی دادگای ئینقلابی رژیم لە سنە کران.

ئەو دوو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی دووشەممە ١٢ی  خەزەڵوەر، بۆ دوایین دادکۆکی لە تۆمەتە‌وەپاڵدراوەکانیان دەبێ لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی رژیم لە شاری سنە ئامادە دەبن.

سیرووس عەباسی لە پەیوەندیی لەگەڵ بانگهێشتی خۆی و هاوژینەکەی، بۆ لقی ١ی دادگای ئینقلابی رژیم لە شاری سنە، لە لاپەڕەی ئینستاگرامییەکەی خۆیدا، نووسیوویەتی: “لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامی شاری سنە، من و هاوژینەکەم بانگهێشت کراوین، هەتا لە ڕێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە کۆبوونەوەی دووهەم و کۆتایی، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی، پڕۆپاگەندە دژی نیزام و بێڕێزی بە ڕێبەری و چەند تۆمەتی دیکە، ئامادە بین. کۆبوونەوەی یەکەمی دادگا لە ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەری ئەمساڵ بەڕێوە چوو و لەو کۆبوونەوەدا، براکەم “ئازاد عەباسیـ”ـش بانگهیشت کرابوو.”

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، یەکەم کۆبوونەوەی دادگایی کردنی دۆسییەی “سیروس عەباسی، فەریدە وەیسی و ئازاد عەباسی”، سێ چالاکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری دێولان، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی رژیم لە شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” بەڕێوەچوو.

دادگای ئینقلابی رژیم لە شاری سنە، ئەو سێ چالاکە مەدەنییەی بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی رژیم، هەوڵدان دژی تەناهی و نەتەوەیی هاندانی بیروڕای گشتیی” تاوانبار کردووە.

کۆبوونەوەی دادگایی کردنی دۆسیەی ئەو سێ چالاکە مەدەنییە بەهۆی زۆربوونی تۆمەتەکان، بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار٩٨، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ناوەندەی پەروەردەیی “زانست” و “سیرووس عەباسی” و “فەریدە وەیسیـ”ـیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرد.

پاش دەستگیر کردنی “سیرووس عەباسی” و “فەریدە”ی هاوژینی لە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، “ئازاد عەباسی” لە کاتی بەدواداچوون بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی براکەی و هاوژینەکەی، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان لەگەڵ هەڵسوکەوتی نەشیاوی مەئموورانی ئیتلاعات بەرەڕوو بووەوە و دەستگیر کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەشەمە ٩٨، “سیرووس عەباسی”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان، بە بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتنگە ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەشەمە ٩٨، “فەریدە وەیسی”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان کە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەمە ٩٨، بە ھۆی ناڕوونیی چارەنووسی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسلاح و تەربیەتی سنە، دەستی دابووە مانگرتن، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

“ئازاد عەباسی” ڕۆژی ١٧ی ڕەشەمە ٩٨، پاش تەواوکردنی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …