چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئێعدامی سێ زیندانی و خۆکوژیی زیندانیەکی دیکە لە ورمێ

حوکمی ئێعدامی سێ هاووڵاتی لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا و بەندکراوێکی مەحکووم بە ئێعدامیش پێش بەرێوەچوونی حوکمەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.

بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی ھەتاوی، حوکمی ئێعدامی سێ زیندانی بە ناوەکانی یاسر محەمەدی، مورتەزا حەیدەری و ئیرەج لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا.

زیندانیەکی دیکەش بە ناوی عەلی مەلەکی کە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ئەو سێ کەسە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، شەوی ڕابردوو رەگی خۆی بڕیبوو و بە هۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو چوار کەسە ماوەی ٥ ساڵە، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی پێنج کەس حکومی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.

هەروەها حوکمی ئێعدامی موسا نەعمانی کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابو بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراو بە شێوەی کاتی ڕاگیراوە و گەراوەتەوە بەند.

ئەو زیندانیە ڕۆژی ڕابردوو لە بەندی ٢-١ بەندیخانەی ئورمیە بۆ بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدام گواسترابوونەوە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەکە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …