هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بانە و پیرانشار

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ۱۳۹۹ هێزەکانی رژیمی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە، لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی باست مەحەمەدی خەڵکی ئاوایی نەننوور بە خەستی بریندار بوە.

جێگای ئاماژەی باست فیشەک بەر رانی کەوتووە و بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە.

لە لایەکی دیکەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی خەزەڵوەر، ھێزەکانی رژیم لە سنووری قەندیل ھەڵکەوتوو لە شاری ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی گوللە و کۆڵبەرێک بە ناوی حەمید ئەحمەدی بریندار بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …