پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ماوەی مەرەخەسیی یاسین کەنعانی درێژ ناکرێتەوە

دادوەری چاوەدێری زیندانی سەقز، لەگەڵ داواکاریی درێژکردنەوەی ماوەی مەرەخەسیی زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی “یاسین کەنعانی” دژایەتی کرد.

پاش دژایەتی لەگەڵ درێژکردنەوەی مەرەخەسیی یاسین کەنعانی، ئەو زیندانییە دەبێت ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەر، خۆی بە زیندانی سەقز بناسێنێت.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەو زیندانییە سیاسییە، چەند ڕۆژێک هاتبووە مەرەخەسی.

یاسین کەنعانی پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێی بەخشنامە کە لەلایەن هیزی دادوەرییەوە دەرکرابوو، بە دانانی بارمتە هاتبووە مەرەخەسی.

یاسین کەنعانی کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧، لە کاتی گەڕانەوە لە شاری تاران بۆ شاری سەقز، لەگەڵ “ئاسو ڕەمەزان‌زادە” بە تۆمەتی “لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستگیر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی خاکەلێوەی ٩٨، “یاسین کەنعانی” پاش تێپەڕ بوونی دوو مانگ لە ماوەی دەستگیر کرانەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە ٢٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …