پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ئەشکەنجە کردنی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لەلایەن ھێزەکانی یەکێک لە پایگا سنوورییەکانی شاری بانە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر دەستگیر و بە نامرۆفانەترین شێوە ئەشکەنجە دراوە.

شەوی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی ھەتاویی، هێزەکانی رژیم جێگیر لە پایگای سنووریی بڕوێشکانێ سەر بە شاری بانە کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی ”یاسین فکری“ دەستگیر کردووە و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر ئەشکەنجەیان داوە.

دەوترێ یاسین فکری کاتژمێر ٩ی شەو هەتا ٥ی بەرەبەیانی سێشەممە دەستگیرو لەو ماوەیەدا لە چەندین کەس لە ھێزەکانی رژیم لە پایگای بڕوێشکانێ بە سەختی ئەشکەنجە دراوە و شوێنی ئەشکەنجە و لێدانەکە لە سەر جەستەی ماوەتەوە و تەنانەت فەرماندەی پایگای بڕوێشکانێ لە کاتی ئەشکەنجەدانی یاسین فکری فیلمی لێ هەڵگرتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەو کۆڵبەرە لاوە لە کاتێکدا لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستگیر و ئەشکەنجە دراوە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …