چوار کچی خەڵکی ناوچەی هەورامان کە مانگی خەرمانان لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کرابوون دوای ٣١ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کران.
رۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، چوار کچی خەڵکی ئاوایی میراوڵی ناوچەی باینگان بەناوەکانی “نێرگز محەممەدی، بەهار ئەحمەدی، نگین وەیسی و ئیلهام مرادی”، هەرکام بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی لە زیندانی کرماشان ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە، ئەو چوار کچە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ئەمساڵ، بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕوون و بەڵگەی دادوەریی و یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری کرماشان دەستگیر کرا بوون و سەرەڕای تێپەڕینی ٣١ ڕۆژ بەسەر دەستگیر کردنی ئەو چوار کچە، هێشتا هۆکاری دەستگیر کردنەکەیان ڕوون نییە.