شەوی شەممە ٢٦ی رەزبەر، ھێزە چەکدارەکانی رژیم جێگیر لە سنووری چاڵدوران تەقە لە ژمارەیک کۆڵبەر دەکەن و بەو ھۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دەدات. ناوی ئەو کۆڵبەرە ئەمین شەمس راگەیەندراوە و دەوترێ ھاوسەر و منداڵێکیشی ھەیە.