بە ھۆی ڕادوونانی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران، کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “هیوا وەکیلی” کوڕی کەریم، گیانی لەدەست دا.
شەوی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەر کاتژمێر ١٠و ٣٠ خولەک، لە ڕێگای سەقز ـ دیواندەرە لە سێڕێیانی “ڕەشی ئاوا و وەزمان” کاسبکارێکی کورد بە ناوی ھێوا وەکیلی، بە گومانی ھەڵگرتنی باری قاچاخ و لە کاتی ڕاودوونانی هێزەکانی رژیم، ئۆتۆمبیلەکەی وەردەگێرێ و گیانی لەدەست دەدا.
ھەروەھا دەوترێ، جیا لە گیان لەدەستدانی ئەو کاسبکارە، هێزەکانی رژیم کاسبکارێکی دیکە کە ناوەکەی تا ئێستا ئاشکرا نەبووە دەستگیر کراوە.