٢ چالاکی سیاسی لە ئاڵمان مەترسی دیپۆرت کردنەوەیان لەسەر
٢ چالاکی سیاسی کوردی خەڵکی شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی هیوا مۆرادی و ئالان فەتحی ھاوڕێ لەگەڵ دوو منداڵەکەیان کە ساڵانێکی زۆر پێشمەرگە بوون و ئێستا ماوەی ٥ ساڵە لە وڵاتی ئاڵمان داوای مافی پەنابەریەتیان کردووە، بەڵام داواکارییەکەیان رەت کراوەتەوە.
رەت کردنەوەی داواکاریی مافی پەنابەریەتی ئەم دوو چالاکە سیاسیە مەترسیەکی جددیە بۆ سەر ژیانیان و پێویستە کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان لەمبارەوە بە ھانایانەوە بچن.