رۆژی پێنجشەممە ١٧ی مانگی رەزبەر، “کەژوان ئەڵماسی” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە کاتی بەشداریی کردن لە رێوڕەسمی کۆچی دوایی محەمەدڕەزا شەجەریان لە شاری تاران و لە لایەن ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر کرا.
کەژوان ئەڵماسی دواتر لە نێو ئۆتۆمبیلی ھێزە چەکدارەکانی رژیم بە ھۆی لێدان و ئەشکەنجەی دژە مرۆیی ھێزەکانی رژیمەوە گیانی بەخت دەکات.
ئێستا وەزارەتى ئیتلاعاتی رژیم لە تاران باوکى ئەم لاوە کوردە بە ناوى “ئیقباڵ ئەلیاسی”یان دەستگیر کردووە و خستوویانەتە ژێر زەخت و گوشارەوە کە دەبێ حاشا لەوە بکات کە کوڕەکەی بە دەستی ھێزەکانی رژیم کوژراوە.