ئەمڕۆ شەممە ١٩ی رەزبەر، لە بەر چوونە سەرەوەی نرخی دولار و بێ بایەخ بوونی تمەن پاساژەکانی ئاوێنە، مەولەوی، تەوحید و وەیسی لە شاری مەریوان لە لایەن خاوەن دووکانەکان داخراون.
بێ بایەخ بوونی تمەن و ھەڵاوسانی لە رادەبەدەر بووەتە ھۆی داڕمانی ژێرخانی ئابووریی ئێران و دابەزینی ئاستی توانای کڕینی ھاووڵاتیان و ئەگەری داخران و مانگرتنی گشتی بازاڕەکانی ئێران و بەتایبەت کوردستانی زیاتر کردووە.