ھێزەکانی رژیم لە سنووری بانە ژمارەیەک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەم ھۆیە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی رەزبەر، ژمارەیەک کوڵبەر لە سنووری شاری بانە لە بۆسەی ھێزەکانی رژیم کەوتن و بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ئەو ھێزانەوە کۆڵبەرێکی لاوی خەڵی سەردەشت بە ناوی ھیوا زارەعی گیانی لەدەستدا.