چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بریندارکردنی ٣ کۆڵبەری دیکە بە دەستی ھێزەکانی رژیم

شەوی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ۱۳۹۹، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری دیناران سەر بە ناوچەی ئالانی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئێبڕاهیم ڕەسوڵیان ” تەمەن ۲۲ ساڵە خەڵکی ئاوایی گروێس فیشەک بەر لاقی کەوتووە و بە خەستی بریندار بووە و بۆ چارە سەری پزشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندوورستیەکانی شاری سلێمانی لە هەرێمیکوردستان کراوە.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە، ئەو کۆڵبەرە سێ مانگ بەر لە ئێستا و جارێکی دیکە لەگەڵ سێ کۆڵبەری دیکە لە یەکێک لە سنوورەکانی سەردەشت بریندار کرابوو.

لە لایەکی دیکەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ۷ی ڕەزبەری ۱۳۹۹، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ سەر به شاری بانە تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ۳۲ ساڵە بە ناوی ڕەحیم ئیرەجی خەڵکی ئاوایی قوروە دەرە سەر بە شاری سەقز بریندار بووە.

ھەروەھا ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەزبەر ۱۳۹۹ لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بە ناوی سۆهیب خەڵکی ئاوایی دزوار بە خەستی بریندار بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …