رۆژی رابردوو شەممە ٥ی رەزبەر، کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی رەسول سولتانی، لە کاتی کار کردن لە باخێکی میوە لە نزیک ئاوایی “کۆخاب” سەر بە شاری میاندواو لە سەر داری میەوە بەر بووەتەوە و بەداخەوە گیانی لە دەست داوە.
ئەم کرێکارە لەگەڵ ژن و کچەکەی و لەسەر ناچاری و بێ دەرەتانی روویان کردبووە کاری میوە چنین لە ناوچەی میاندواو، کە بەداخەوە تووشی ئەم رووداوە بووە و گیانی لەدەستداوە.